دیارترین به‌رپرسی سه‌ربازی داعش له مووسڵ كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له بۆردومانێكی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، یه‌كێك له به‌رپرسه هه‌ره دیاره‌كانی داعش له مووسڵ كوژرا.
هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌زگایه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش ناو "عومه‌ر مه‌هدی ئه‌حمه‌د زێدان"ه و دیارترین به‌رپرسی ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستای داعش بووه له مووسڵ و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
له ئێستاشدا، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و به گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت، كه ته‌نها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی رۆژئاوای شاره‌كه به ده‌ست داعشه‌وه ماوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا هێزی پێشمه‌رگه به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعش، له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێكبشكێنێت و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه بكاته‌وه و پاڵپشتییان بكات.