پرسيارى كه‌ناڵێكى ئاسمانى: زه‌رده‌شت شاعيرێكى فهرهنسييه يان فهيلهسوفێكى ئه‌ڵمانييه
و يه‌كێك له بينهرهكانى وه‌ك براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنيشانكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌رنامه‌يه‌كى كێبڕكێى ره‌مه‌زاندا، كه‌ناڵى سه‌ما سوريه، پرسيارێكى له باره‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى زه‌رده‌شت له بينه‌رانى كردووه و يه‌كێك له بينهرهكانى وه‌ك براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنيشانكراوه.
ئه‌و پرسياره‌ى كه‌ناڵه‌كه خستوويه‌تييه‌ڕوو، ئه‌وه‌يه ئايا زه‌رده‌شت شاعيرێكى فه‌ره‌نسى بووه، يان فهيلهسوفێكى ئه‌ڵمانى و هيچ بژارێكى ديكه‌ى نه‌داوه.
ئه‌مه له كاتێكدايه به گوێره‌ى سه‌رچاوه مێژووييه‌كان زه‌رده‌شت دامه‌زرێنه‌رى ئاينى زه‌رده‌شتى بووه و به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد بووه و ئاينه‌كه‌ى له به‌شێكى كوردستان و سهرزهمينى ئێران‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
يه‌كێك له بينه‌رانى كه‌ناڵه‌كه به وه‌ڵامى "زه‌رده‌شت فهيلهسوفێكى ئه‌ڵمانى" بووه، خه‌ڵاتى به‌رنامه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا كه بريتى بوو له ئامێرێكى مۆبايل.
هه‌ندێك پێيان وايه ئاماده‌كارانى به‌رنامه‌كه ناسنامه‌ى زهردهشتيان تێكه‌ڵكردووه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مێكى فيكرى بيرمه‌ندى ئه‌ڵمانى فريدريك نيچه كه به ناوى (وه‌هاى گوت زه‌رده‌شت) بڵاويكردووه‌ته‌وه.