رووسیا پێگه‌كانی داعش له سوریا مووشه‌كباران ده‌كات
"ھەموو چەكدارانی داعش لەم شوێنە كوژراون"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رادهگهنێت، كه‌شتییه جه‌نگی و ژێرده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كەی له ده‌ریای ناوه‌راست چوار مووشه‌كی كروزیان ئاراسته‌ی مۆڵگهگانی داعش له نزیك ته‌دمور له سوریا كردووه.
راشیگەیاندووە، هه‌ر چوار مووشه‌ك له جۆری كالیبر و له كه‌شتی جه‌نگی امیرال ئیسین و ژێرده‌ریایی كراسنۆداری هێزی دهۆایی روسیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئاراسته‌ی مۆڵگهكان داعش له نزیك ته‌دمور كراون و ئامانجه‌كانیان پێكاوه.
وزاره‌تی به‌رگری روسیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە له كاتی گونجاو و به رێگه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌ت هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا، توركیا و ئیسرائیل له هاوێشتنی ئه‌و موشه‌كانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی رۆژنامەوانی سەرۆكی روسیا له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زیری به‌رگری سیرگی شۆیگۆ، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، سه‌رۆكی روسیا ڤلادمیر پوتین له سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگادار كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا هه‌روه‌ها ئەوەشی راگەیاندووە، مووشه‌كه‌كانیان ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ته‌دموری كردووه‌ته ئامانج، كه چه‌كی قورس و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌ن، كە له شاری ره‌ققه‌وه بۆ ئه‌م شوێنه گواستراونه‌ته‌وه و هه‌موویان له‌م هێرشه‌دا له‌ناو براون.