"كێ فه‌رمانڕه‌وای جیهانه؟ ریاز یان بێرگن"
سه‌ركرده‌ی پێنج وڵاتی باكووری ئه‌وروپا گاڵته به تره‌مپ و سیسی و شا سه‌لمان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به ده‌گمه‌ن روویداوه، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان گاڵته به یه‌كتری بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی پێنج وڵاتی باكووری ئه‌وروپا وادیاره هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یان داوه.
ئه‌و پێنج سه‌رۆكوه‌زیرانه، وێنه‌یه‌كی خۆیان گرتووه كاتێك پێكه‌وه ده‌ستیان به تۆپێكی پێ گرتووه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ك گاڵته‌كردن به وێنه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعوودیه و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، لێك ده‌درێته‌وه، چونكه ئه‌وانیش پێكه‌وه ده‌ستیان خستبووه سه‌ر تۆپێكی پرشنگداری گۆی زه‌وی و هه‌فته‌ی رابردوو وێنه‌كه‌یان به زوویی بڵاوبوویه‌وه.

ئه‌و تۆپه‌ی تره‌مپ و شا سه‌لمان و سیسی ده‌ستیان خستبووه سه‌ری، له ناوه‌ندی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ریاز دانرابوو، رۆژی 21/5/2017 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرایه‌وه.
هه‌ر بۆیه لارس لۆكی راسموس و یۆها سیبیلا و بیارنی پینیدیكتسۆن و ئیرنا سۆڵبێرگ و ستیڤان لۆفین سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی دانیمارك و فنله‌ندا و ئایسله‌ندا و نه‌رویج و سوید، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی بێرگن له وڵاتی نه‌رویج، كه بۆ باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان سازكرابوو، پاش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بووه ئه‌م وێنه‌یه‌یان گرتووه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه.

سۆڵبێرگی سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌رویج له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیوویه‌تی" به‌راورده‌كه زۆر روونه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌رویج له ژێر وێنه‌كه‌ی تره‌مپ و سیسی و شا سه‌لمان نووسیوویه‌تی" كێ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جیهان ده‌كات؟ ریاز یان بێرگن؟".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی" نازانم ئه‌وانه‌ی وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی باكووری ئه‌وروپا، ئه‌و تۆپه‌یان وه‌ك هێمای ئامانجی گه‌شه‌پێدان به‌كارهێناوه، هیوادارین ئه‌وه ببێته نه‌خشه‌ی داهاتوو".