له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان ده‌زانن
بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رەققە كردووە
K24 - ھەولێر
ئایشه ده‌نیز كارجاگیل كه به كچی ملپێچ سوور له توركیا ده‌ناسرێت، له سووریا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. كچه ملپێچ سوور كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی توركیایه و له رووداوی پاركی گه‌زیه‌ی شاری ئیسته‌مبوڵدا به‌شداربوو، خانه‌واده‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان زانیوه، كه له شه‌ڕی دژی داعشدا له ره‌ققه گیانی له‌ده‌ستداوه.