گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهان نرخه‌كه‌ی 13 ملیۆن دۆلاره
زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه و له‌سه‌ر داوای كه‌سێك درووستكراوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای به ناوبانگی " Rolls-Royce Motors" به‌م دواییانه له ئیتالیاوه رایگه‌یاند" ئۆتۆمبێلێكی زۆر تایبه‌ت و ناوازه‌و ده‌گمه‌نیان درووستكردووه، كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 13 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی و نرخه‌كه‌یه‌وه بووه به گرانترین ئۆتۆمبێلی نوێی جیهان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بزنس ئینسایده‌ر" ئۆتۆمبێلێكی " bugatti-chiron" كه نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار، وه‌ك گرانترین ئۆتۆمبێلی نمایشكراوی جیهان هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام " Rolls-Royce" كه‌وتووه‌ته پێش ماركه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك بوگاتی و "لامبۆرگینی".
چیلیس تیلۆر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دیزاینی كۆمپانیای " Rolls-Royce Motors" روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دزاینه‌ی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله كراوه‌و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كارهاتووه تێیدا، بۆ كه‌سێك درووستكراوه و له‌سه‌ر داواكاری خۆی بووه‌و ئه‌سته‌مه كۆپییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله جارێكی دیكه ده‌ستبكه‌وێته‌وه‌و بۆ كه‌سێكی دیكه درووست بكرێته‌وه".
ئه‌و كڕیاره كه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ساڵی 2013 چووه‌ته كۆمپانیا بریتانییه‌كه " Rolls-Royce Motors" و داوای لێكردوون، دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌ختێكی ساڵانی بیست و سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بۆ درووست بكه‌ن.
به‌ڵام كۆمپانیاكه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و ئۆتۆمبێله ناوازه‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نها گوتوویه‌تی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر ناوازه‌و جیاواز و ده‌گمه‌نه".