5 گرانبه‌هاترین یاریزانی فایناڵی چامپیۆنزلیگ

رۆژی شه‌مه‌ی داهاتوو یاری فایناڵی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای 2017،  له‌ نێوان یوڤێنتۆسی ئیتاڵی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی میلینیۆم له‌ شاری كاردیفی وڵاتی وێڵز ده‌كرێت.

 ریال مه‌ردی هه‌ڵگری ناسناوی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ش له‌وه‌ته‌ی سالًی 1996ـه‌وه‌ ئه‌م ناسناوه‌ی نه‌بردۆته‌وه‌، به‌ڵام فایناڵی ئه‌مجاره‌ جیاوازه‌، به‌وپێیه‌ی چه‌ندان یاریزانی گرانبه‌ها رۆڵ ده‌گێرن، له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه‌دا دیارترین 5 گرانترین یاریزانی جیهان ببینه‌.

1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، هێرشبه‌ری ریال مه‌دردید، نرخی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ 100  ملیۆن یۆرۆیه‌.
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، هێرشبه‌ری ریال مه‌دردید، نرخی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ 100 ملیۆن یۆرۆیه‌.
2ـ گاریس به‌یل وێلزی، هێرشبه‌ری لای راستی ریال مه‌درید، نرخی له‌ بۆرسه‌ی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌ملێندرێت.
2ـ گاریس به‌یل وێلزی، هێرشبه‌ری لای راستی ریال مه‌درید، نرخی له‌ بۆرسه‌ی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌ملێندرێت.
3ـ گۆنزالۆ هیگواینی ئارجێنتینا و هێرشبه‌ری یۆڤێنتۆس، نرخه‌كه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆ.
3ـ گۆنزالۆ هیگواینی ئارجێنتینا و هێرشبه‌ری یۆڤێنتۆس، نرخه‌كه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆ.
4ـ تۆنی كرووسی ئه‌ڵمانی و ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید، نرخه‌كه‌ی بایی 60  ملیۆن یۆرۆ.
4ـ تۆنی كرووسی ئه‌ڵمانی و ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید، نرخه‌كه‌ی بایی 60 ملیۆن یۆرۆ.
5ـ كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی، 60 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ریال مه‌درید كه‌وتووه‌.
5ـ كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی، 60 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر ریال مه‌درید كه‌وتووه‌.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م