دامه‌زرێنه‌رى ئاژانسى ئه‌عماقى داعش كوژرا
له ئاكامى بۆردومانێكى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كوژراوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارچه‌ممه 31ى ئايار/ مايۆى 2017، دامه‌زرێنه‌رى ئاژانسى ئه‌عماقى داعش له ئاكامى بۆردومانێكى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كوژراوه.
ره‌يان مه‌شعه‌ل، كه به نازناوى براء كادك ناسرابوو، له شارى مه‌يادينى سووريا له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعشه‌وه كوژرا.
چالاكانى سووريا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هه‌واڵه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا جه‌خت له‌سه‌ر راستى هه‌واڵى كوژرانى ئه‌و ميدياكاره‌ى داعش ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ره‌يان مه‌شعه‌ل و كوڕه‌كه‌ى له شارى مه‌يادينى سه‌ر به ده‌وروبه‌رى دێرزوور كوژراوون.
تا ئێستا روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و هاوپه‌يمانێتى دژى داعش هه‌واڵى كوژرانى ره‌يان مه‌شعه‌ليان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د خاليد قبه‌ڕێوبه‌رى گرووپى حه‌له‌ب 24 به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى راگه‌ياندووه، مه‌شعه‌لى ته‌مه‌ن 31 ساڵ، به‌ر له‌وه‌ى بچێته ريزى چه‌كدارانى داعشه‌وه راگه‌ياندنكارێكى ناسراو بووه.
گوتيشى: من له سه‌ره‌تاى 2012ه‌وه ده‌مناسى و ئه‌و كاته مه‌شعه‌ل يه‌كێك بوو له به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى حه‌له‌ب و تا كۆتايى 2013 له حه‌له‌ب مابوويه‌وه و دواتر چووه ناوچه‌ى بابى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش و بووه راگه‌ياندنكارى ئه‌و رێكخراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان مه‌شعه‌ل له دواى شارۆچكه‌ى باب روويكردووه‌ته ره‌ققه و پێش چوار مانگ به‌ر له ئێستا روويكردووه‌ته مه‌يادين و ئه‌مڕۆش له ئاكامى بۆردومانێكى فڕۆكه‌كاندا كوژراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك ئاژانسى ئه‌عماقى دامه‌زراند، داواى له چالاكانى حه‌له‌ب كرد پشتيوانى لێ بكه‌ن و دواتر ئاژانسه‌كه‌ى كرده ئاژانسى هه‌واڵى داعش.