تێكشكانى هێليكۆپته‌رێكى توركيا له شرنا‌خ كوژرانى 13 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى لێكهوتهوه
خۆى كێشاوه به تاوهرێكى كاره‌بادا.
K24 – هه‌ولێر:
13 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى سوپاى توركيا له ئاكامى كهوتنهخوارهوهى هێليكۆپته‌رێكى سوپا له سنوورى پارێزگاى شرناخى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا (باكوورى كوردستان) كوژران.
پارێزگارى شرنا‌خ له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه رايگه‌ياند، هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌ره سه‌ربازييه‌كه ئه‌وه بووه، كه خۆى كێشاوه به تاوهرێكى كاره‌بادا.
ئاژانسى هه‌واڵى دۆغانى توركيى بڵاويكرده‌وه، هێليكۆپته‌ره‌كه له جۆرى سيكورسكى بووه و تيمى فرياكه‌وتن ره‌وانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه كراوون.
هاوكات سوپاى توركيا هه‌واڵى كوژرانى 13 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى سوپاى له ئاكامى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه پشتڕاستكرده‌وه.