توركیا: پڕچەككردنی یەپەگە لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت

"پەکەکە و پەیەدە کە لە ژێر چەتری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە"

K24 - ھەولێر

لە بەیاننامەكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا نیگەرانی خۆی لە پڕچەككردنی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لەلایەن ئەمریكا دەربڕی و رایگەیاند "لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت".

دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە، دواتر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی بەیاننامەكەدا ھاتووە: "وەلانانی داواکارییەکانی تورکیا و پیادەکردنی سیاسەتی پشتیوانی لە پەکەکە و پەیەدە کە لە ژێر چەتری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە، لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت".

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، توركیا پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی دژی رێکخراوەکانی فەتحوڵڵا گولەن، پەكەكە، یەپەگە، داعش و ھەموو ئەو رێكخراوانە دەبێتەوە كە ھەڕەشەن

ئەم ھەڵوێستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا، دوای ئەوە دێت كە ئەمریكا بڕیاریدا یەپەگە و ھێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ شەڕی دژی داعش پڕچەك بكات.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا، 31 ئایاری 2017
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا، 31 ئایاری 2017