داعش 34 ھاووڵاتی لە مووسڵ كوشت

دەیانویست خۆیان بگەیەننە ژێر دەسەڵاتی ھێزە عێراقییەكان

K24 - ھەولێر

داعش 34 ھاووڵاتی مووسڵی كوشت و 13 كەسی دیكەش بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانانەوە كوژران.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەینەوا ئاشكرایكرد، چەكدارانی داعش، 34 ھاووڵاتییان لەكاتی ھەڵاتنیان لەگەڕەكی شیفا لە رۆژئاوای مووسڵ كوشتووە، كە بەنیازبوون خۆیان بگەیەننە ناوچەكانی بندەستی ھێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە گەڕەكەكەدا.

لە لایەكی دیكە بەھۆی بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانانیشەوە، لە گەڕەكی زەنجیلی كە تانكییەكی نەوتی بۆمبڕێژكراوی داعشی كردبووە ئامانج، 13 ھاووڵاتی كوژران.