جیمس كۆمی نهێنییه گه‌وره‌كه ئاشكرا ده‌كات
CNN: تره‌مپ فشاری له به‌ڕێوه‌به‌ری له كارلادراوی FBI كردووه بۆ داخستنی دۆسێی په‌بیوه‌ندییه‌كانی فلین به رووسیاوه
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی هه‌واڵی " CNN" رۆژی چوارشه‌ممه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه رایگه‌یاندووه، جیمس كۆمی، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی "FBI" ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه كردووه‌ته‌وه كه‌باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه فشاری خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشوو " مایكل فیلین" به رووسیاوه دابخات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كۆمی له به‌رده‌م گۆنگرێسدا ئه‌و شایه‌تییه ده‌دات".
لیژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، رۆژی 19/5/2017 ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی جیمس كۆمی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادراوه، له‌م مانگه‌دا له به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی كۆنگرێس بۆ شایه‌تیدان ئاماده ده‌بێت".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، به‌ڕێوه‌به‌ری له‌سه‌ر كار لادراوی FBI سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته به‌ردده‌می ئه‌و لیژنه‌یه و له باره‌ی فشاره‌كانی تره‌مپه‌وه قسه‌كانی خۆی ده‌كات.