ریال مه‌درید له گرێبه‌سته مێژووییه‌كه‌ی نزێك بۆته‌وه
له دوای فایناڵی چامپیۆنزلیگ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌دات
زۆرینه‌ی رۆژنامه‌كانی بریتانیا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێدین هازاردیان كردۆته بابه‌تی گه‌رم و مانشێتی رۆژنامه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی تێلێگرافی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای فایناڵی چامپیۆنزلیگ به گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی یاریزانی چێڵسی، گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی مێژوویی ئه‌نجام ده‌دات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (سه‌نی) بریتانیا بێت، ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی 100 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی هازارد ئاماده كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه زه‌حمه‌ته ئه‌م نرخه له لایه‌ن سه‌رۆكی چێڵسی ره‌ت بكرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێرێز ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی هازارد، خه‌ونه‌كه‌ی زیزۆی راهێنه‌ری به‌دی بهێنێت، به‌و پێیه‌ی هازارد دیارترین ئامانجی زه‌ینه‌دین زێدانه، هه‌ڵبه‌ت 3 ساڵه زیزۆ ئامۆژگاری ریال مه‌درید ده‌كات كه ئه‌و ئه‌ستێره به‌لجیكایه به‌ره‌و سانتیاگۆ بگوازنه‌وه.
ئێدین هازاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه ناسناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ چێڵسی برده‌وه، ماوه‌ی 4 وه‌رزه له ریزه‌كانی شینپۆشه‌كانی له‌نده‌ن یاری ده‌كات.