فیفا تانه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌م بڕیاره پلانه‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
فیفا به فه‌رمی تانه‌كه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له باره‌ی سڕكردنی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ڕه‌ت كرده‌وه، به‌مه‌ش له گواستنه‌وه‌ی هاوینی ئه‌مساڵیش نا‌توانیت هیچ یاریزانێك بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان كه ناسراوه به (فیفا) به فه‌رمی تانه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی له باره‌ی رێگه‌دانی به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ره‌ت كرده‌وه.
یانه مه‌دریدییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له دژی بڕیاره‌كه‌ی فیفا هاتنه ده‌نگ و به بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رییان وه‌سف كرد و راشیانگه‌یاند كه فیفا ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی ئه‌وان بروخێنێت و خاپووری بكات.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید له مانگی ته‌مووزی 2016 به هۆی سه‌رپێچیكردنی له یاسایه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به فه‌رمی له لایه‌ن فیفاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له زستانه و هاوینه سڕ كران، به‌ڵام ریال مه‌درید تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دا‌و سزایه‌كه‌ی ته‌نیا له گواستنه‌وه‌ی زستانه له‌سه‌ر جێبه‌جێكراوه، بهڵاهی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه و ناتوانێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ هیچ گرێبه‌ستێك ئه‌نجام بدات.