مۆبايله‌كه‌ى تره‌مپ ته‌نها يه‌ك ئه‌پى تێدايه
مۆبايله‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ته‌نها يه‌ك ئه‌پى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تێدايه.
K24- هه‌ولێر
مۆبايله‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ته‌نها يه‌ك ئه‌پى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تێدايه.
ماڵپه‌ڕى(روسيا اليوم) بڵاويكردووته‌وه، ئايفۆنه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، يه‌ك ئه‌پى تێدايه ئه‌ميش تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (تويته‌ر)ــه، كه تره‌مپ به‌كارى ده‌هێنێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى تويته‌كانى، ئه‌مه له‌كاتێكدايه، كه جۆرى ئه‌م مۆبايله زيره‌كانه، ده‌توانرێ چه‌ندين جۆرى به‌رنامه و ئه‌پى جۆراو جۆرى له‌رێگه‌ى App Store دابه‌زێندرێت و كار ئاسانى بۆ ژيانى رۆژانه‌ى مرۆڤ ده‌ستبه‌ر بكات.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، كۆشكى سپى هه‌وڵده‌دات كاركردنى تره‌مپ له‌خشته‌يه‌كدا رێكبخات و سه‌يركردنى ته‌له‌فزيۆن و نووسين و بڵاوكردنه‌وه‌ى تويت له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ داواى پێدانى كاتى زياتر ده‌كات، به‌وه‌ى كه ئه‌مانه په‌يوه‌ندييان به كه‌سايه‌تى تايبه‌تى خۆى هه‌يه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سه‌رۆكى ئه‌مريكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، تره‌مپ دواى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌مريكا، مۆبايله‌كه‌ى له ئه‌ندرۆيده‌وه گۆڕى بۆ ئايفۆن، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشبينى ده‌كرا كه به‌يه‌كجاره‌كى ده‌ستبه‌ردارى مۆبايلى زيره‌ك بێت.
بڵاويشكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما، له‌ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌يدا مۆبايلى جۆرى بلاك بێرى به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام له‌كۆتايدا گۆڕى بۆ ئايفۆن.