تره‌مپ كرایه كلێنیكسی توالێت
سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی سوكایه‌تییه‌كانی تره‌مپ ده‌داته‌وه
k24 - هه‌ولێر:
كه‌م كه‌س هه‌یه ناوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكای نه‌بیستبێت، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تیش دابنیشێت بووه باس وخواسی خه‌ڵكی و به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سه‌رنجی زۆر كه‌سی به لای خۆیدا راكێشاوه. كه‌م كه‌سیش هه‌یه تره‌مپ و ماركه بازرگانییه‌كانی ملیاردێره پیره‌كه نه‌ناسێت له هه‌موو بواره‌كاندا.
به‌ڵام یه‌كه‌مجاره ده‌بیسترێت كه ماركه‌یه‌كی بازرگانی نوێ به ناوی تره‌مپ بۆ درووستكردنی" كلێنیكسی توالێت" هه‌بێت و مه‌كسیكییه‌ك به‌رامبه‌ر سوكایه‌تییه‌كانی تره‌مپ به كۆچبه‌ران درووستی كردبێ.
تره‌مپ له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا هێرشی زۆری كرده سه‌ر په‌نابه‌ران، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به نایاسایی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نیشته‌جێبوون، ته‌نانه‌ت به تاوانبار ناوی بردن، هه‌ر بۆیه سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی كه پارێزه‌ره‌و ناوی "ئه‌نتۆنیۆ باتاگلیا" یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێزارییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌وه به‌ر گوێی سه‌رۆك، كلێنیكسی ئاوده‌ستی به ناوی تره‌مپه‌وه به‌رهه‌مهێناوه، جگه له‌وه‌ی وێنه‌ی تره‌مپیش له‌سه‌ر كلێنێكسهكهیه، له‌سه‌ری نووسیووه" نه‌رم و بێ به‌ربه‌سته!".

تره‌مپ له 25/1/2017 پاش 5 رۆژ له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، یاداشتی پرۆژه‌ی درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و مه‌كسیكی واژۆكرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و رێگه‌یه ده‌رگاكانی به‌رده‌م كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان دابخات.
باتاگلیای سه‌رمایه‌دار ده‌ڵێت" تره‌مپ حه‌قی خۆی وه‌رگرته‌وه، چونكه ئه‌و كۆچه‌ره‌كانی به تاوانبار و چه‌ته‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كردبوو".
ئه‌و سه‌رمایه‌داره مه‌كسیكییه له شاری لیۆنی مه‌كسیكه‌وه به ته‌له‌فۆن وه‌ڵامی میدیاكانی بریتانیای داوه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی" هه‌میشه بیرم ده‌كرده‌وه كه نابێت به‌رامبه‌ر تره‌مپ بێ ده‌نگ بین، بۆ به‌رنگاری ئه‌و سوكایه‌تییانه‌ی كردوویه‌تی منیش به‌و كاره وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه و به ئه‌ركی سه‌رشانم هه‌ستاوم".
په‌یمانگای مه‌كسیكی بۆ خاوه‌ندارێتی پیشه‌سازی، رێگه‌ی به كۆمپانیای تره‌مپی بازرگانی داوه ، له بواره‌كانی بیناسازی و هۆتێل و گه‌شتوگوزاری و خزمه‌تگوزاریی دارایی و بانكی وه‌به‌رهێنان بكات.
به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ی تره‌مپ له هه‌مبه‌ر ناونانی "كێنیكسی توالێت به ناوی تره‌مپ كه به ئیسپانی له‌سه‌ری نووسراوه نیگه‌ران نه‌بوون و به گوێره‌ی تۆماره‌كانی په‌یمانگاكه، باتاگیلیا مانگی 11 ی ساڵی 2015 ماركه‌ی بازرگانی تره‌مپی بۆ به‌رهه‌مهێنانی، كلێنێكسی توالێت" تۆماركردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا به‌رهه‌مه‌كه به فراوانی بكه‌ویته بازاڕه‌وه".
كۆمپانیاكه بریاریداوه 30% قازانجی ئه‌و به‌رهه‌مه بخرێته خزمه‌تی پرۆگرامی پاڵپشتیكردنی كۆچبه‌رانه‌وه.