پادشای كارته سووره‌كان یاریی فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رێوه ده‌بات
ئاساینترین شت لای ئه‌و، به‌كارهێنانی كارته
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، فێلكیس برێتیچی ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی بۆ به‌ڕێوه بردنی فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2017 له نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس دیاریی كراوه، له‌م وه‌رزه یه‌كه‌مجاره یاریی یانه مه‌دریدییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و به‌وه‌ش ناسراوه له به‌كارهێنانی كارتی ره‌نگاوره‌نگ هیچ ره‌حم و به‌زه‌یی نییه.
برێتچی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، له 2007 به فه‌رمی به ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستنیشان كراوه، دواتر چه‌ندان یاریی گه‌وره‌ی دونیای تۆپی پێی به‌ڕێوه بردووه، ئه‌مه‌ش توانای به‌رێوه‌بردنی یاریی فایناڵی پێده‌به‌خشێت.
ئه‌م ناوبژیوانه ئه‌ڵمانیاییه، 5 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی به‌ڕێوه بردووه، یه‌كێك له‌و یارییانه له نێوان پۆرتۆی پورتوگالی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بوو، كه تێیدا ده‌ركرنی یاریزان ئه‌لێكس تێلیس له یانه‌ی پۆرته‌وه له خوله‌كی 26 لێكهوتهوه، دوای ئه‌وه‌ی دوو كارتی زه‌ردی له ماوه‌ی یه‌ك خولهك به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه، دواتر كارتی سووری به‌دوا داهات، بهلاَم له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی به‌ڕێوه نه‌بردووه.
پێشتر دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ یاریی نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی به‌ڕێوه بردووه، ئارادا تۆرانی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه و دواتر چێچاریتۆ مێكسیكی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد.
له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له قۆناخی هه‌شته‌می وه‌رزی رابردوو، یاریزان فێرناردۆ تۆرێسی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌م ناوبژیوانه به‌وه ناسراوه كه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، دیارترینیان هه‌ڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له بۆندزلیگا بوو، به‌تایبه‌تی له یاریی نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و هۆفینهایم كه له دواین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه بوو، كاتێ: گۆڵێكی بۆ ماركۆ ریۆس هه‌ژمار كرد كه له ئۆفساید دابوو، دواتر لێدانێكی سزای گوماناوی بۆ دۆرتمۆند لێدا كه زووتر به‌ر ده‌ستی ریۆس كه‌وتبوو به‌ر له‌وه‌ی به ده‌ستی بهرگریكارهمكه بكه‌وێت, ئه‌مه‌ش ناڕه‌زای زۆری لێكه‌وتوه.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م