مۆسكۆ پارێزراوترین شاری جیهانه
شاره‌كه به‌هۆی سیستمی مووشه‌كیی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ده‌پارێزرێت
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤارێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازی، راپۆرتێكی له‌سه‌ر شاره پارێزراوه‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌هۆی توانای به‌رگریكردن له شاره‌كان و بوونی سیستمی به‌رگری و توانای سه‌ربازی و رێگه‌گرتن له دوژمن، پله‌به‌ندی كردووه.
گۆڤاره‌كه دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی قوڵ و ماوه درێژ، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی شاری " مۆسكۆ" ی پایته‌ختی رووسیا له پێشه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌كانی جیهانه بۆ ئارامی و پارێزراوی له رووی سه‌ربازییه‌وه. ته‌نانه‌ت پێش واشنتن و نیویۆرك و له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیای داوه‌ته‌وه، چونكه مۆسكۆ ته‌نها شاری جیهانه به‌هۆی مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه ده‌پارێزرێت.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه " رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1972 نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران، ده‌رباره‌ی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی، به دیاریكراوی رێگه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو سیستمی مووشه‌كی دابوو بۆ هه‌ر لایه‌كیان، به‌ڵام ساڵی 1974 رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و واشنتن هه‌مواركرایه‌وه‌و دوو سیستمه‌كه‌یان گۆڕی به یه‌ك سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی.
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سیستمه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی داكوتا دانا و یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوویش سیستمه مووشه‌كییه‌كه‌ی هێنایه بازنه‌ی پاراستنی شاری مۆسكۆی پایته‌خت.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران، رێككه‌وتنه‌كه له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا تا ساڵی 2002 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئێستاش رووسیا سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی سیستمه به‌رگرییه‌كه‌یه‌تی و له بری سیستمه مووشه‌كییه‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو، دایده‌نێت.