په‌یڕه‌وێك بۆ پارێزگاریكردن له مافی یاریزانان به‌ڕێوه‌یه
ئه‌ندامێكی نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه گله‌یی هه‌یه
بارزان ئه‌كره‌م ـ K24
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی یاریزانان، لێژنه‌یه‌ك له شاره‌زایان و پسپۆرانی وه‌رزشی ده‌ستیان به نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ێك كرد تا گرێبه‌ستی یاریزانان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان له ژێر ڕۆشنای ئه‌م په‌یره‌وه‌دا واژۆ بكرێت و به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه كاره‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌ندامێكی نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه گله‌یی له به‌رپرسان و یانه‌كانیش ده‌كات كه په‌یڕه‌وه‌كه‌یان فه‌رامۆش كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2017، ته‌حسین شێروانی ئه‌ندام له نووسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه لێژنه‌یه‌كی پێنچ كه‌سیان بۆ نووسینه‌وه‌ی په‌یره‌وه‌كه پێكهێناوه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یڕه‌وه كاری پێ بكرێت، چیتر یاریزانی كورد مافی نا‌خورێت.
ته‌حسین شێروانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به هاوكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: له سه‌رتادا یانه‌كان به‌ته‌واوی كاركردن به په‌یڕه‌وه‌كه‌یان ره‌ت كرده‌وه و رازی نه‌بوون جێبه‌جێی بكه‌ن، به تایبه‌تیش یانه گه‌وره‌كان، چونكه پێیان وابوو له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نییه، به‌ڵام دواتر بڕیاریاندا دوای مانگێك سه‌رنجی خۆیان بده‌ن و وه‌لاَمی فدراسیۆن بده‌نه‌وه، به‌لاَم به داخه‌وه ئه‌وه زیاتر له 3 مانگه هیچ كاردانه‌وه و وه‌ڵامێك له باره‌ی ئه‌م پرسه نه‌دراوه‌ته‌وه.
په‌یڕه‌وی پیشه‌گه‌ری كوردستان 29 بڕگه له خۆ ده‌گرێت، له 13/11/2016 ته‌واو بووه، ئه‌گه‌ر كاری پێبكرێت، ئه‌وا جارێكی تر یانه‌كان به ئاسانی ناتوانن مافه دارایه‌كانی یاریزان و راهێنه‌ران نه‌ده‌ن.