له‌م گونده وێنه بگری سزا ده‌درێی
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌و گونده ده‌كه‌ن و به دیمه‌نی سرووشتی گونده‌كه سه‌رسام ده‌بن، به‌ڵام كه‌س بۆی نییه وێنه‌ی تێدا بگرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌م كاره بكات، سزا ده‌درێت و بڕێك پاره‌ی لێده‌سه‌نرێت.
به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، له كه‌رتی گراوبۆندۆن، هیچ گه‌شتیارێك بۆی نییه له گوندی بێرگنی سه‌ر به هه‌رێمی ئه‌لبولای سویسرا وێنه بگرێت.
قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌گرتن له‌و گونده، مه‌به‌ست لێی پاراستنی سرووشته دڵرفێنه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌یرتر له دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره نوێیه‌یه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، له كاتی بینینی وێنه‌ی ئه‌و گونده له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی دیكه‌وه، كه ناتوانن سه‌ردانی بكه‌ن، ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی و هه‌ستكردن به دڵه‌ڕاوكێ، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه په‌نای بردووه‌ته به‌ر ئه‌و بڕیاره، ئه‌و شوێنه‌ش ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ی سان مۆریتس و داڤۆس له سویسرا.

وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره، چه‌ند گرووپێكی گه‌شتیاری، گه‌شته‌كانییان بۆ ناوچه‌كه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و گونده گه‌شتیارییه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، چیدیكه رێگه‌نادرێت هیچ گه‌شتیارێك له‌و گونده وێنه بگرێت، له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه به گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، گرتنی وێنه له‌كاتی پشوو و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بینه‌رانی تووشی نائومێدی و نیگه‌رانی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن گه‌شت بۆ هه‌مان شوێن بكه‌ن.
پیته‌ر نیكۆلای، شاره‌داری بێرگن، بۆ رۆژنامه‌ی لۆكاڵ ده‌ڵێت: "نامانه‌وێت ئه‌وانه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ناژین، هه‌ست به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن، به‌هۆی بینینی وێنه‌ی ناوچه‌كه‌مان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
ئه‌و بڕیاره‌ش نیگه‌رانی به‌شێك له گه‌شتیاران و ته‌نانه‌ت دانیشتووانی ناوچه‌كه‌شی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ره‌خنه له‌و بڕیاره ده‌گرن و به نوكته وه‌سفی ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا شاره‌داری بێرگن ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ بۆچوونه‌كانتان، دڵنیاین كه یاسا نوێكه‌مان به دڵی هه‌موو لایه‌ك نابێت".
سه‌رچاوه: هاف پۆست