به ڤیدیۆ... كۆنتی به‌شداریی له گۆرانییه‌ك ده‌كات
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی و هه‌ڵگری ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی بریتانی به‌شداریی له ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانی كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا كلیپێكی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ند (میك ئایزی)ـی بریتانی بڵاو كردۆته‌وه كه گۆڕانییه‌كی له‌سه‌ر ستایلی (گرایم مووزیك) به‌رهه‌مهێناوه كه تێیدا ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له به‌شێكی كلیپه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كۆنتی له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی به‌شداریی له‌و گۆرانییه كردووه، چونكه زۆر حه‌زی له‌و جۆره ستایلی گۆرانییه هه‌یه، بۆیه له خوله‌كی یه‌كه‌م و چركه‌ی 43 كۆنتی ده‌بێته سووپرایزی كلیپه‌كه و ده‌رده‌كه‌وێت.