فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی له باشووری به‌عاج كوژرا
له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنانی، له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نزیك ناوچه‌ی به‌عاج, كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوی مووسڵ، كوژرا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ناوی عه‌بدولحه‌مید مه‌حموده و به‌رپرسی سه‌ربازی حزبوڵڵا بووه، كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سوپای قودسی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده میدیاكانی نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له سووریا كوژراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان 24ی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه، له به‌عاج كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی لوبنان كراوه‌ته‌وه.