سی ئێن ئێن ئه‌و پێشكه‌شكاره ده‌رده‌كات كه "سه‌ری تره‌مپی" بڕی
تره‌مپ له باره‌ی وێنه‌ی سه‌ربڕینی خۆی چی ده‌ڵێت
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی بێژه‌ر و ئه‌كته‌ری كۆمێدی كاسی گریفنی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و كاری ئه‌و بێژه‌ره‌ی له كه‌ناڵه‌كه كۆتایی پێهێناوه.
ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ناڵه‌كه دوای ئه‌وه كه هات، ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمێدییه، وێنه‌یه‌كی له ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا سه‌ری بووكه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌یه‌كی تره‌مپی به ده‌سته‌وه‌یه و به خوێن ده‌موچاوی داپۆشراوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌ركییان پاراستن و پاسه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، به‌دوای خۆیدا هێنا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له تویته‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی ئه‌و پێشكه‌شكاره رایگه‌یاند و نووسیی: "گریڤین نه‌خۆشه و پێویست شه‌رم له‌و كاره‌ی خۆی بكات، منداڵه‌كانم به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه نیگه‌ران بوون، به‌تایبه‌تی بێرن (11 ساڵ)".
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه، ره‌خنه‌ی زۆر له‌م كاره گیرا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه دژایه‌تی تره‌مپ ده‌كه‌ن، ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی كاره‌كه‌ی گریفن كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌شكاره به گرته ڤیدیۆییه‌ك داوای لێبوردنی كرد.
گریفن له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م و تكا ده‌كه‌م بمبه‌خشن".
سه‌ره‌ڕای داوای لێبوردن، به‌ڵام كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، بڕیاریدا گرێبه‌ستی كاری ئه‌و پێشكه‌شكاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه له ساڵی 2007ه‌وه، سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌كات له‌و كه‌ناڵه.
لای خۆیه‌وه میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌م و دایكی بێرن له‌و باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی "من وه‌ك دایك و هاوسه‌ری تره‌مپ و وه‌ك مرۆڤێك، كاتێك ئه‌و وێنه‌یه‌م بینیووه زۆر بێزاركه‌ر و نه‌گونجاو بووه".
میلانیا ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ئابڕوچوونانه بكه‌ین ئه‌مڕۆ له جیهاندا رووده‌ده‌ن، ئه‌و كات به ئاسانی ده‌یبینیت كه نیشاندانی ئه‌و وێنانه زۆر هه‌ڵه‌یه و پرسیارت له‌سه‌ر عه‌قڵی ئه‌و كه‌سه بۆ درووست ده‌بێت كه ئه‌و كاره ده‌كات ئایا ته‌ندروسته یان نا؟".