پوتن: له ئه‌گه‌رى دابه‌شكردنى سووريا نيگه‌رانم
ناوچه هێوره‌كان نموونه‌يه‌كن بۆ گفتوگۆى سياسى له داهاتوودا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن رايگه‌ياند، نيگه‌رانه له باره‌ى ئه‌گه‌رى دابه‌شبوونى سووريا و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ناوچه هێوره‌كان نموونه‌يه‌كن بۆ گفتوگۆى سياسى له داهاتوودا به مه‌به‌ستى پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى جيهانى له كۆڕبه‌ندى ئابووى سان پترسبۆرگ، دوێنێ پێنجشه‌ممه 1ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، پوتن باسى له داهاتووى سووريا كرد.
پوتن گوتى: ئێمه ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ناوچه هێوه‌ره‌كان ده‌كه‌ين، به‌ڵام نيگه‌رانى و ترسى ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له ئارادايه ئه‌و ناوچانه بگۆڕێن بۆ نموونه‌ى دابه‌شكردنى سووريا له داهاتوودا.
هه‌روه‌ها گوتى: رووسيا به ته‌نگ پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سوورياوه‌يه و هه‌وڵه‌كانى به‌و ئاراسته‌يه كه دانووستانى سياسى له نێوان ئه‌و ناوچانه و ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى سووريا بێته كايه‌وه به ئامانجى به‌ستنه‌وه‌ى ناوچه‌كان به ديمه‌شقه‌وه.
پوتن نموونه‌ى به‌وه‌ش هێنايه‌وه، كه هه‌ندێك ناوچه‌ى ژێر ده‌ستى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له نزيكى ديمه‌شق به جۆرێكن كه رۆژانه خه‌ڵك بۆ ئيش و كاريان روو له ديمه‌شق ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
پوتن متمانه‌ى خۆيشى سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنى وتوێژێكى بنياتنه‌رانه له نێوان به‌رهه‌ڵستكاران و حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربڕى.
رووسيا و ئێران و توركيا، ده‌سته‌به‌رى پاراستنى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست له سووريا ده‌كه‌ن، كه له ميانى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌ستانه 4 له 4ى ئايار/ مايۆى ئه‌مساڵ بڕيارى له‌سه‌ر درا و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، ناوچه‌ى هێور راگه‌يه‌ندران و هێزى ئه‌و سێ وڵاته له چوار ناوچه‌ى سووريا چاودێرى ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، كه ناوچه‌كانى پارێزگاكانى ئيدلب، حه‌له‌ب، حه‌ما و لازقيه ده‌گرنه‌وه و له 6ى ئاياره‌وه رێككه‌وتنه‌كه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.