پوتن: ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسن ده‌ڵێم نا
بڕواناكه‌م ئه‌وه خيانه‌ت بێت و من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نييم كه سنوودن كردوويه‌تى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن له باره‌ى كارى سيخوڕى پێشووى ئه‌مريكا ئيدوارد سنودنهوه گوتى: بڕواناكه‌م ئه‌وه خيانه‌ت بێت و من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نييم كه سنوودن كردوويه‌تى.
گۆڤارى نيوزويكى ئه‌مريكايى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامداوه و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، پوتن ده‌ڵێت: سنودن ناپاك نييه، به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌شى نه‌فرۆشتووه، هه‌رچى ده‌كات به ئاشكرا ده‌يكات.
هه‌روه‌ها گوتى: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نييم كه سنودن ده‌يكات، دهيتوانى به ئاسانى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و كۆتايى به كێشه‌كه‌ى بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسى ئايا پێى سه‌رسامى يان نا، وه‌ڵامم نايه.
له ته‌مموزى 2013دا سنودن له رێى رۆژنامه‌كانى واشنتن پۆستى ئه‌مريكايى و گارديانى بريتانييهوه ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به سيخوڕيكردنى ئه‌مريكا و بريتانيا له رێى ئينته‌رنێته‌وه بڵاوكرده‌وه.
سنودن به‌ره‌و هۆنك كۆنگ و مۆسكۆ گهشتيكرد و سه‌ره‌نجام له رووسيا مافى مانه‌وه‌ى بۆ يه‌ك ساڵ پێدرا, به‌و مه‌رجه‌ى دژى ئه‌مريكا هيچ چالاكييه‌ك ئه‌نجام نه‌دات.
له 1ى ئاب/ ئۆگستى 2014 مافى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ له رووسيا پێدرا و هاوكات ئازادى ئه‌وه‌شى پێدرا له ناو رووسيا به سه‌ربه‌ستى هاتوچۆ بكات. له يه‌نايرى رابردووش‌دا مافى مانه‌وه‌ى تا 2020 پێبه‌خشرا.