داعش مزگه‌وتێك له توركيا ده‌كاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانيش لێپرسينه‌وه له پلاندانه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركيا، دوێنێ پێنجشه‌ممه 1ى حوزه‌يران بڵاويكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركيا، دوێنێ پێنجشه‌ممه 1ى حوزه‌يران بڵاويكرده‌وه، داعش له ئه‌سته‌نبوڵ مزگه‌وتێكى به نهێنى كردووه‌ته‌وه و ئامانج لێى په‌لكێشكردنى چه‌كدارى نوێ بووه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ئه‌و به‌دواداچوون و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ى داواكارى گشتى شارى ساكارياى خۆرئاواى توركيا ئه‌نجاميداوه، ده‌ريخستووه، كه‌سێك به ناوى خالس بايونجوك ناسراو به ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه ئه‌و مزگه‌وته‌ى به شێوه‌يه‌كى نهێنى له شارۆچكه‌ى ئه‌دابزارى سه‌ر به سكارياى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌سته‌نبوڵ كردووه‌ته‌وه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا توانيويانه ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه ده‌ستگير بكه‌ن و هه‌شت كه‌سى ديكه كه به نياز بوونه بچنه سووريا بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ستى ريزى داعش بن، دانيان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه رێپيشانده‌ريان بووه.
به‌دواداچوونه‌كانى پۆليس ده‌ريخستووه، ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه بۆ يه‌كه‌مجار له 2008 ده‌ستگيركراوه. پاشان له 2011 به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له رێكخراوى قاعيده ده‌ستگيركراوه. بۆ جارى سێيه‌ميش له 2014 به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به به‌ڕێوه‌بردنى داعش له توركيا ده‌ستگيركراوه و دواى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵى ئازاد كراوه.
بۆ جارى چواره‌م له 2015 له توركيا ده‌ستگيركرا و له 2016 جارێكى ديكه ئازاد كرا.
وه‌ك له تۆمارى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا ماوه‌ته‌وه، ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه خۆى وه‌ك بانگه‌وازكارێكى ئيسلام ناساندووه و نووسيويه‌تى دواى فه‌تحى سووريا نۆره‌ى فه‌تحى ئه‌سته‌نبوڵه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
