به ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجار گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر نمایشكرا
درێژی باڵه‌كانی به‌قه‌د یاریگایه‌كی تۆپی پێ ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ستراتۆله‌نچی ئه‌مه‌ریكی، فڕۆكه‌یه‌كی نوێ كۆمپانیاكه‌ی ئاشكرا كرد و شاره‌زایانیش به گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی جیهان ناوی ده‌به‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه زه‌به‌لاحه‌كه له بیابانی مۆهاڤی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا نیشانده‌درێت، به‌هۆی دیزاینه جیاوازه‌كه‌شی، سه‌رنجی پسپۆڕان و شاره‌زایانی راكێشاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قه‌باره‌كه‌ش له راده‌به‌ر گه‌وره‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، درێژی باڵه‌كانی نزیكه‌ی 117 مه‌تر ده‌بێت و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 230 تۆن ده‌بێت به‌رزییه‌كه‌شی 15 مه‌تره.
فڕۆكه‌كه به شه‌ش بزوێنه‌ر كارده‌كات و 28 تایه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت نزیكه‌ی 250 تۆن بار هه‌ڵبگرێت.
فڕۆكه نوێیه‌كه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دیزاینكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی Pegasus XL بۆ بۆشایی ئاسمان به‌كاربهێنرێت، كاری سه‌ره‌كی فڕۆكه‌كه‌ش گه‌یاندنی ئه‌و مووشه‌كانه‌یه بۆ خوولگه نزیكه‌كانی گۆی زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه ده‌ست به گه‌شته‌كانییان بكه‌ن بۆ بۆشایی ئاسمان.
وه‌ك كۆمپانیاكه پلانی بۆ داناوه، بڕیاره له یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا، ته‌نها یه‌ك مووشه‌ك بگوازێته‌وه، به سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌م ئه‌ركیدا، دواتر 2 – 3 مووشه‌ك بگوازێته‌وه.
جینا فلۆید، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دیزاینه‌ری فڕۆكه‌كه ده‌ڵێت: "له نزیكترین كاتدا كۆمپانیاكه ئه‌و فڕۆكه نوێیه تاقیده‌كاته‌وه و له ساڵی 2019ش یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی ده‌ستپێده‌كات".
پرۆژه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له‌لایه‌ن "پۆلن ئالن"ه‌وه بووه، كه یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.
سه‌رچاوه: RT