كەشوھەوای ئەمڕۆی ناوچەكانی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری بڵاویكردەوە.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان، لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێك پەڵە ھەور.


