ئه‌وه‌ی سه‌ری تره‌مپ ببڕێ نانی ده‌بڕدرێ
كاسی گریفین به گریانه‌وه ده‌ڵێت " تره‌مپ وێرانی كردم"
K24 - هه‌ولێر:
كاسی گریفین، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی سه‌ری بڕاوی تره‌مپی به خوێنه‌وه به‌رزكرده‌وه، رۆژی هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به گریانه‌وه گووتی" من كۆتاییم هات، هه‌سته‌كه‌م ئیدی ده‌رگاكان له رووم داده‌خرێن، تره‌مپ وێرانی كردم".
گریفین ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له ده‌ستدا كه سپۆنسه‌ری به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرد، جگه له‌وه‌ش رۆڵی وه‌ك پێشكه‌شكاری رووماڵی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی له ده‌ستچووه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی گرته و وێنه‌ی سه‌ری خوێناوی تره‌مپ بڵاوبووه‌ته‌وه خێزانی تره‌مپ نیگه‌ران و تووڕه بوون و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له باره‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌كته‌ره كۆمیدییهكهوه نووسیبووی" كارێكی زۆر بێزهونه، پێویسته كاسی شه‌رم له خۆی بكات، خێزانه‌كه‌م به تایبه‌تی بێرنی ته‌مه‌ن 11 ساڵان به‌و گرته بێزار و نیگه‌ران بوون و ئازاریان چه‌شتووه".
پاش ئه‌وه گریفین له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه، هه‌ر بۆیه له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا گووتی" پێموانییه جارێكی دیكه داهاتوو به روومدا كراوه بێت، به راشكاوی ده‌یڵێم " تره‌مپ وێرانی كردم".
گریفین دوو جار خه‌ڵاتی ئیمی وه‌رگرتووه و به هه‌ڵسوكه‌وته كۆمیدییه‌كه‌ی كه پشتی به سووكایه‌تی ده‌به‌ست ناوبانگی ده‌ركردبوو، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنیشی لێكراوه.