بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیركرا
شەڕ لە چەند گەڕەكێكی مووسڵ بەردەوامە
K24 - ھەولێر
یاریدەدەرێكی وەزیری تەندروستی داعش لە گەڕەكی زەنجیلی لە رۆژئاوای مووسڵ دەستگیركرا.
پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "ھێزەكانی بەرپەچدانەوەی خێرای سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، توانییان یاریدەدەرێكی وەزیری تەندروستی داعش دەستگیربكەن".
گوتیشی: "شەڕ لە گەڕەكی زەنجیلی بەردەوامە و نیوەی گەڕەكی شیفاش لەلایەن ھێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق كۆنتڕۆڵكراوەتەوە و گەمارۆی مووسڵی كۆنیش دراوە".