وێنه‌كانی دایكه كوڕكوژراوه‌كه هه‌زاران واتا ده‌به‌خشن
دایكی ئه‌و گه‌نجه‌ی له كاتی به‌رگریكردن له دوو ئافره‌ت كه یه‌كێكیان موسڵمان بوو كوژرا، باوه‌ش به ئافره‌تێكی باڵاپۆشدا ده‌كات و داواكارییه‌كی له تره‌مپ هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
" به هه‌مووان بڵێ، من له‌سه‌ر ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه هه‌مووتانم خۆشده‌وێ" ئه‌وه دوایین وشه‌كانی "تالیسین مایدرین نمكای میشی " ته‌مه‌ن 23 بوو كه به هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 26/5/2017 به‌رگری له دوو ئافره‌ت كه یه‌كێكیان موسڵمان بوو كردبوو چه‌قۆی لێیدراو گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و گه‌نجه به‌م دواییانه زانكۆی ته‌واو كردبوو و بووه قوربانی رووداوێك كه رق و كینه سه‌رچاوه‌ی درووستبوونی بوو، ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك دوو كه‌س كه یه‌كیكیان باڵاپۆشێكی موسڵمان بوو له شاری پۆرتلاندی ویلایه‌تی ئه‌ریگۆنی ئه‌مریكی رووبه‌ڕووی هێرشێكی پڕ رق و كینه ببوونه‌وه.

كه‌سوكار و هاوڕێكانی " تالیسین" ده‌ڵێن ئه‌و خاوه‌نی دڵێكی گه‌وره بووه و كه‌سێكی خۆشه‌ویست و دڵكراوه بوو، خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جوانانه بووه له ژیاندا‌و له ئه‌شا دیلیڤرانسی دایكی به‌شی خۆی بردبوو".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 27/5/2017 ئه‌شای دایكی تالیسین و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ی شاری پۆرتلاند، بۆ ده‌بربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و رێزنان له رۆحی تالیسین و ریك بێستی ته‌مه‌ن 53 ساڵان كه ئه‌ویش له هه‌مان هێرشی به‌رگریكردن له‌و دوو ئافره‌ته كوژرابوو، كۆببوونه‌وه.

هه‌روه‌ها میكا فلیچه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵانیش له‌و هێرشه‌دا بریندار كرابوو، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندروستی باش بووه‌و له مردن رزگاری بووه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ئه‌شای دایكی تالیسین ده‌گریا و باوه‌شی به خه‌ڵكانێكدا ده‌كرد كه له‌و شوێنه‌دا كۆببوونه‌وه و هانی ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوێك بۆ خۆشه‌ویستی و خۆشویستن بنێرن.

له ساتێك‌دا ئافره‌تێكی باڵاپۆش كه سه‌رپۆشێكی سپی به سه‌ره‌وه بوو له‌و دایكه خه‌مباره نزیكبووه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش به گه‌رمی له ئامێزی گرتووه.
رۆژی 29/5/2017 ئه‌شا نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردوو هانیدا پێویسته" سه‌رۆكی هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان بێت".
له به‌شێكی نامه‌كه‌ی ئه‌و داكه كوڕ كوژراوه‌دا هاتبوو " هانی هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان ده‌ده‌ن تا یه‌كتری بپارێزن و ئاگاداری یه‌كتریبن. سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك ده‌كه‌م، توندوتیژی له گوتاری پڕ رق و كینه‌شه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و كه‌سانێك بۆ توندوتیژی هانده‌دات، بۆیه نوێژ ده‌كه‌م و داوا ده‌كه‌م سه‌كردایه‌تی خۆت بۆ رێگه‌گرتن له رق و كینه به‌كاربهێنیت".