بۆفۆن: من شایسته‌ی باڵۆن دۆر نیم
ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه شایسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و یوڤێنتۆس ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، بۆفۆن به ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر نزیك ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا گۆڵپارێزه دێرینه‌كه‌ی ئیتاڵیا ره‌تی ده‌كاته‌وه كه خۆی به شایسته‌ی باڵۆن دۆڕ بزانێت.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا، 3 حوزه‌یرانی 2017، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، بۆفۆن خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا، جیانلویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرت، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆی به شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر نازانێت، ده‌شڵێت: راسته كه‌سانێكی زۆر منیان بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ربژێر كردووه، به‌ڵام پێموایه كریستیانۆ و مێسی له من شایسته‌ترن، چونكه ئه‌وان له ئێستادا ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
.jpg)