ئالێگری ترسی له‌وه هه‌یه ئیسكۆ زۆرترین زیان له یانه‌كه‌ی بدات
یاریزانه‌كانی له مه‌ترسی خاڵی به‌هێزی ریال مه‌درید ئاگادار كردۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه راهێنه‌ری یوڤێنتۆس به جیا قسه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه له مه‌ترسی ئیسكۆ ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی Dario Goalـی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس به یاریزانه‌كانی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و ئاگاداری ئیسكۆ نه‌بن زۆرترین زیان له یانه‌كه‌یان ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئالێگری ورد و درشتی پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ یاریزانه‌كانی شیكردۆته‌وه زۆرترین قسه‌ی له باره‌ی راگرتنی ئیسكۆ كردووه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و، له شاری كاردیف له وڵاتی وێڵز له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك له فایناڵی چامپیۆنزلیگ، یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید به‌یه‌ك بگه‌ن.