دۆسته‌كانی دوێنێ و دوژمنه‌كانی ئه‌مڕۆ
ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی میلینیۆم له فاینالی چامپیۆنزلیگ یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، لەرابردوو و لە ئیستاشدا چەندین یاریزان ھەبووە دریسی ھەردوو یانەی پۆشیوە، پێشتر دۆستی یه‌كتربوونه‌وه و ئه‌مڕۆش وه‌ك نه‌یار و دوژمن به‌ره‌نگاری یانه‌ی پێشوویان ده‌بنه‌وه.
زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دیارترین كه‌سایه‌تی ئه‌مشه‌وی فایناڵی چامپیۆنزلیگه كه مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه خاوه‌نی داستانی گه‌وره‌تره، ئه‌گه‌رچی زیزۆ له دوایین لێدوانی خۆی ده‌ڵێت: حه‌ز نه‌ده‌كرد رووبه‌ڕووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی پێشووم ببمه‌وه، به‌ڵام به ناچاری ئه‌مشه‌و له فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌ره‌نگاریان ده‌بمه‌وه.
.jpg)
گۆنزالۆ ھیگواینی ئارجێنتینایی و ھیرشیەری یۆڤینتۆسی ئیتاڵیا، جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە بری ئەوەی گۆڵ بۆ ریال بکات، په‌لاماری یانه كۆنه‌كه‌ی ده‌دات و دژی یانەکەی پیشوی دەوەستیتەوە، یەکەم یاری لە دژی ئەو یانە دەکات کە بۆ ماوەی 6 ساڵ یاری بۆ کردووە، ھیگواین بەر لە یارییەکە خۆشەویستی خۆی بۆ یانەکەی پیشووی و ھاندەرانی دووپات کردەوە، به‌ڵام له‌زاری براكه‌یه‌وه بڵاوبۆته‌وه ئەگەر گۆڵ تۆمار بکات ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.

یەکیکی دیکە لە یاریزانەکانی خانمی پیر، سامی خزێرای ئەڵمانیە، خزێرا، چەندین ساڵ بەرگریی لە دریسە سپیەکەی ریال مەدرید کردووە، کەچی ئەمجارە دەیەویت دژی مه‌دریدییه‌كان گەورترین ناسناوی ئەورووپا ببەخشی بە یۆڤینتۆس، خزێرا لە ساڵی ٢٠١٠ تاوەکو ٢٠١٥ لە ریزی شایانەکان یاری کردووە و چامپینۆزلیگیش لەگەل بەدەستھیناون، به‌ڵام له دوایین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: بۆیه ریال مه‌دریدم جێهێشت، چونكه ئه‌و یانه‌یه وه‌ك پێویست رێزی نه‌گرتم و مافی خۆی پێنه‌دام.

پێچەوانەی ئەمانە ئالڤارۆ مۆراتا، ئەگەرچی لە سەرەتاوە ھەر لەگەڵ ریال مەدرید بووە، بەڵام دواتر بۆ دوو ساڵ دریسە سپی و رەشەکەی خانمه‌پیره‌كه‌ی پۆشی، دواتر گەرایەوە مەدرید و درێسی یانە کۆنەکەی پۆشییوه، مۆراتا لەو کاتەی لە یۆڤنتۆس بوو، دوو گۆلی لە قۆناخی پیشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لەریال مەدرید تۆمار کرد.