چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى وڵاتانى جيهان په‌نابه‌ر بن
وێنه‌ى سه‌ركرده و سه‌رۆكى ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهانى كێشاوه، له حاڵه‌تى په‌نابه‌رى و ده‌ربه‌ده‌ريدا
K24 – هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى سووريايى عه‌بدوڵڵا ئه‌لعه‌مرى له ئه‌ڵمانيا سه‌رنجى جيهانى بۆ لاى كاره هونه‌رييه ناوازه‌كه‌ى راكێشا كه تێيدا وێنه‌ى سه‌ركرده و سه‌رۆكى ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهانى كێشاوه، له حاڵه‌تى په‌نابه‌رى و ده‌ربه‌ده‌ريدا.
وه‌ك له تابڵۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆكى وڵاته زلهێزه‌كانى جيهان له‌و په‌ڕى په‌ژاره‌يى و نه‌بوونيدا ده‌رده‌كه‌ن و تره‌مپ كچه‌كه‌ى له باوه‌شه و وێنه‌ى خێزانه‌كه‌شى به ده‌سته‌وه گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت: ته‌نيا ئێمه ماوينه‌ته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ريشێكى سپى به‌رداوه‌ته‌وه و كڵاوێكى ئاينى له‌سه‌رى ناوه و توره‌كه‌يه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌يه وه‌ك ئه‌وه‌ى سواڵ بكات و به‌دواى خۆراكدا له‌سه‌ر نه‌ريتى سۆفييه‌كان بگه‌ڕێت.
ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، سه‌رۆكى پێشووى ئێران كزۆڵه‌ى كردووه و له ژێر ديوارێك وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى هاوكارى بكات دانيشتووه.
سه‌رۆكى ميسر عه‌بدولفه‌تاح سيسى له جلوبه‌رگى هاووڵاتييه‌كى هه‌ژارى كه‌نارى نيلدا ده‌رده‌كه‌وێت و هاوشێوه‌ى گاوانه هه‌ژاره‌كانى ميسره.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)