به‌فه‌رمی ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
زێدان و كریستیانۆ شكۆی به‌رگریكارانی ئیتاڵیان رووخاند
له فایناڵی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید شكستێكی جه‌رگبڕی تووشی یوڤێنتۆس كرد و بۆ دووه‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 حوزه‌یرانی 2017، له یاریگه‌ی میلینیۆم له شاری كاردیفی پایته‌ختی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، كاتێك به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یوڤێنتۆسی برده‌وه.
له خوله‌كی 20 كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و یانه‌ی مێره‌نگی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 27 ماندزۆكیچی كرواتی گۆڵێكی نایابی بۆ یوڤێنتۆس تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خانمه‌پیره‌كه یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، شۆڕشه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ربازه‌كانی زیزۆ ده‌ستیپێكرد، كاتێك له خوله‌كی 61 كاسێمیرۆ به لێدانێكی مووشه‌كی ریال مه‌دریدی به گۆڵێك پێشخست.
3 خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه، كریستیانۆی ئه‌ستێره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی پورتوگالی ده‌ركه‌وته‌وه جارێكی دیكه تۆڕی جیانلویجی بۆفۆنی هه‌ژانده‌وه و به ته‌واوه‌تی یانه‌ی یوڤی بێهیوا كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێبدات، ئه‌سێنسیۆ گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد و ناسناوه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید مسۆگه‌ر كرد.