لە ھێرشێكی تیرۆرستیدا لە لەندەن زیاتر لە 30 كەس بوونە قوربانی
ھێرشبەرەكان كوژراون
K24 - ھەولێر
لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، زیاتر لە 30 كەس بوونە قوربانی.
بە گوێرەی زانیارییەكان، تەقینەوەیەك لەلایەن سێ ھێرشبەر لەسەر پردی شاری لەندەن ئەنجامدراوە، بە گوێرەی دوایین ئامار 7 کەس کوژران و دەیان کەسی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوەی ھێرشبەرەكان، كە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی ساختەیان بەستبوو، بەھۆی پاسێكی بچووكەوە چەند ھاووڵاتییەكیان شێلاوە، دواتر دابەزیون بە چەقۆ كەوتنە وێزەی ھاووڵاتیان.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، ھەرسێ هیرشبەرەکانیان کوشتووە، بە گوێرەی میدیای بەریتانی هێرشبەرەکان ئیسلامی بوون و بە ئوتومبێلێکی ڤان و بە چەقۆ هێرشیەکان کردە سەر رێبوارانی ئەو ناوچەیەی لەندەن.
ئەمە دووەم هێرشی تیرۆریستیە لە بەریتانیا لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا روودەدات، دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی مانچستەر کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیكە.














