شوێنی "خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" كۆنترۆڵكرا
رووبه‌ری خاكه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بچووك ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند" هێزه‌كانیان توانیویانه شارۆچكه‌ی به‌عاج له رۆژئاوای شاری مووسڵ و چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری به ته‌واوی كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌و ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی قه‌زاكه به‌رزبكه‌نه‌وه و هه‌موو چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكه‌ن".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه عێراقی و ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای به‌عاج، كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووره‌كانی عێراق و سووریا، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سه‌ر سنووره‌كان"، ئه‌و ناوچه گرنگه‌ی كه به شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ناوده‌برا.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی عێراق له هێرشه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی به قوڵایی 800 مه‌تر و گه‌ڕه‌كی شیفا له به‌شی رۆژئاوای شاری مووسڵ، به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی و كێوماڵكردنی گه‌ڕه‌كی "الصحة" كه به شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو كۆنترۆڵیان به‌سه‌ردا كردووه به‌رده‌وامه".
هێزه‌كانی عێراق توانیبوویان 500 خێزان له گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی رزگار بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا ده‌یان خه‌ڵكی سڤیل به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژرابوون.