به ڤیدیۆ.. یاریزانانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن
دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا هاوشانی یه‌كتر به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی هۆشیاری منداڵان كرد له پێناو چوونیان بۆ قوتابخانه و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له جیهان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 حوزه‌یرانی 2017، رێكخراوی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له جیهاندا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا یاریزانه دیاره‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌شداریی له هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری منداڵان كردووه و داوایان لێده‌كه‌ن بچنه قوتابخانه.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا، كریستیانۆ، رامۆس و مێسی و سوارێز به‌شدارییان كردووه، كه تێیدا په‌یامێك بۆ هه‌موو جیهان ده‌نێرن به تایبه‌تی بۆ وڵاتانی ئه‌فریكا كه گرینگی به خوێندن بده‌ن و له قوتابخانه دانه‌بڕێن.