مۆدريچ نهێنى كودهتايهكهى ريال مه‌دريد له گێمى دووه‌م ئاشكرا ده‌كات
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌سه‌ر یوڤێنتۆس له فایناڵی چامپیۆنزلیگ، یاریزانێكی ریال مه‌درید نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا لێدوانێكی لوكا مۆدریچی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی بڵاو كردبووه‌وه كه تێیدا ئه‌و قسانه ئاشكرا ده‌كات كه له نێوانی گێمه‌كان، زێدان به یاریزانه‌كانی گوتووه.
لوكا مۆدریچ ده‌ڵێت: له نێوانی گێمه‌كان زیدان پێی گوتین ئێوه باشترینن، به‌ڵام ده‌بێت هێشتا خۆتان باشتر بكه‌ن و رێگه‌یان مه‌ده‌ن بێنه نزیك گۆڵ و له ناوه‌ڕاست بیانوه‌ستێنن، مه‌هێڵن وه‌ك گێمی یه‌كه‌م یاری بكه‌ن.
مۆدریچ ده‌شڵێت: له گێمی دووه‌م سه‌رجه‌م قسه‌كانی زیزۆی راهێنه‌رمان به كردار جێبه‌جێ كرد، به‌وهۆیه‌وه سێ گۆڵمان تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2017 به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یوڤێنتۆسی برده‌وه و بۆ دوازدهمینجار له مێژوودا بوونه پاڵه‌وان.