سه‌رۆكی ریال مه‌درید داوایه‌كی سه‌یر له زێدان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی زێدان له ماوه‌ی 18 مانگی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ مێره‌نگی برده‌وه، سه‌رۆكی یانه شایانه‌ش داوایه‌كی سه‌یر له زیزۆی راهێنه‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی كادینا سیری ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئۆفه‌رێكی بۆ هه‌تاهه‌تایه پێشكه‌شی زێدان ده‌كات.
پێرێز ده‌ڵێت: داوام له زێدان كردووه تا ده‌مرێت له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه و ژیانی له مه‌درید بۆ هه‌تاهه‌تایه مسۆگه‌ره.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوای بردنه‌وه‌ی دوازده‌یه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: له ریال مه‌درید دڵخۆشم، به‌ڵام جارێ بیر له درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م ناكه‌مه‌وه، ئێستا ته‌نیا كاتی خۆشی و ئاهه‌نگه.
زێدان تاكه راهێنه‌ره له مێژوودا، دووجار له‌سه‌ریه‌ك ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردته‌وه، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك یاریزان، یاریده‌ده‌ری كارلۆ ئانچیلۆتی و وه‌ك راهێنه‌ریش ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه.