كچی سه‌رمایه‌دارێكی عێراقی بۆ جوانكاری رۆیشته لوبنان و ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه
پزیشكه‌كه له یه‌ككاتدا 5 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كردووه‌و جه‌سته‌ی به‌رگه‌ی نه‌گرتووه‌و مردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م نییه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی چه‌وری له‌ش به مه‌به‌ستی لاوازكردن و جوانكاری خه‌ڵكانێك ده‌مرن، به‌ڵام مردنی "فه‌ره‌ح جه‌واد قه‌ساب" ته‌مه‌ن 33 ساڵان، كه كچی سه‌رمایه‌دارێكی عێراقییه له ئوردن، هه‌ڵایه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كرێت، پزیشكه لوبنانییه‌كه رایكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی "عمون" دكتۆر ئه‌دیب ساڵح كه پزیشكی خێزانی قه‌سابه له ئوردن ده‌ڵێت" پزیشكێكی لوبنانیی و خاوه‌نی ناودارترین نه‌خۆشخانه‌ی جوانكاریی له به‌یروت، دوای مردنی فه‌ره‌ح به‌ره‌و قوبرس رایكردووه. خێزانی ئه‌و كچه‌ش به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی پزیشكی كه بووه‌ته هۆی مردنی فه‌ره‌ح سكاڵایان له‌سه‌ر پزیشكه‌كه تۆماركردووه.
فه‌ره‌ح قه‌ساب پێش 3 رۆژ كۆچی دوایی كردووه، ئه‌و كچه له ئیمارات ده‌ژیا و بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه چووبووه به‌یروت و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بڕی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی تێچوو بوو. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 5 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كردووه، جه‌سته‌ی به‌رگه‌ی نه‌گرتووه‌و مردووه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "عمون" دكتۆر ساڵح ده‌ڵێت " ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كردووه، له كوه‌یت و سعوودیه و ئیمارات رێگه‌ی كاركردنی لێگیراوه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی روونبكرێته‌وه".

هه‌واڵی مردنی فه‌ره‌ح كه خاوه‌نی 2 منداڵه، شۆكهێنه‌ر و قورس بووه بۆ باوكی، ئه‌و سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌یه له ئوردن و خاوه‌نی هوتێلی "كهمپنسكی"یه له‌سه‌ر ده‌ریای مردوو، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی نه‌بووه كه كچه‌كه‌ی كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات.
به گوێره‌ی دوایین لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی نه‌هاری لوبنانی، هێشتا جه‌واد به‌هۆی له ده‌ستچوونی كچه‌كه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت و گوتوویه‌تی" ئه‌و زۆر جوان و رێك بوو پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" كێشه‌كه تاكه‌كه‌سی نییه، ده‌بێت پزیشكه‌كه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، داوا له هه‌موو لوبنانییه‌كان ده‌كات سزای بده‌ن، داوا له هه‌موو خانمان ده‌كات، له‌م وانه قورسه‌وه په‌ند وه‌ربگرن".