ژماره‌یه‌ك ژن له باڵه‌خانه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن ده‌ستگیركران
ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن چڕده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی بریتانی له رۆژهه‌ڵاتی شاری له‌نده‌ن، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك، كه یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی بووه هۆی كوشتنی 7 كه‌س و برینداركردنی نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه، به‌كاری ده‌هێنا.
تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌واڵیی "سكای نیوز" له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیس له رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن چوونه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه یه‌كێك له 3 هێرشبه‌ره‌كه به‌كاری هێناوه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پۆلیسیان بینیووه به" سكای نیوز" یان گوتووه" له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی بریتانی رایگه‌یاند" به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌وه 12 كه‌س ده‌ستگیركراون"، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش رایگه‌یاند" ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا ده‌ستگیركراون كه له رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن پۆلیس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ری و خه‌ڵكی بینیوونی سه‌ریان داپۆشراو بووه‌و پۆلیس پێش خۆیان داون".
بە گوێرەی زانیارییەكان، سه‌ره‌تا تەقینەوەیەك لەلایەن سێ ھێرشبەره‌كه لەسەر پردی شاری لەندەن ئەنجامدرابوو. به‌و هۆیه‌وه 7 کەس کوژران و دەیان کەسی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوەی ھێرشبەرەكان، كە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی ساختەیان بەستبوو، بەھۆی پاسێكی بچووكەوە چەند ھاووڵاتییەكیان شێلابوو، دواتر دابەزیبوون و بە چەقۆ كەوتبوونە وێزەی ھاووڵاتیان.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، ھەرسێ هیرشبەرەکانیان کوشتووە، بە گوێرەی میدیای بەریتانی هێرشبەرەکان ئیسلامی بوون و بە ئوتومبێلێکی ڤان و بە چەقۆ هێرشیەکان کردە سەر رێبوارانی ئەو ناوچەیەی لەندەن.
ئەمە دووەم هێرشی تیرۆریستیە لە بەریتانیا لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا روودەدات، دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی مانچستەر کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیكە.