پادشای ئیسپانیا به دوای رامۆس دا ده‌گه‌ڕێت
له شوێنێكی تایبه‌ت رامۆسی دۆزییه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید له كاردیفی پایته‌ختی وێڵز بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، پادشای ئیسپانیا راسته‌وخۆ چووه ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی ریال مه‌درید و پیرۆزبایی لێ‌كردن، ته‌نیا رامۆسی نه‌بینی، دواتر ئه‌ویشی دۆزییه‌وه.
خوان كارلۆسی ته‌مه‌ن 79 ساڵ كه له 2014 ته‌ختی پادشایه‌تی ئیسپانیای بۆ كوڕه‌كه‌ی چۆل كرد، شه‌وی رابردوو به‌شداریی ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی له لایه‌ن ریال مه‌دریدی كرد.

خوان كارلۆس دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌كه به چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی شۆك كرد و له‌گه‌ڵ هه‌مووان وێنه‌ی گرت.
له كاتی وێنه‌ی به كۆمه‌ڵی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ پادشای ئیسپانیا، رامۆس له‌وێ نه‌بوو، له‌وكاته‌دا رامۆس له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پشكنینی ده‌رمانی وزه‌به‌خشی بۆ ده‌كرا، به‌ڵام راسته‌وخۆ پادشای ئیسپانیا به‌ره‌و ئه‌و ژووره رۆیشت تا دۆزییه‌وه وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گرت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)