ته‌نها له یه‌ك مانگدا 354 هاووڵاتی سڤیل له عێراق كوژراون
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماری قوربانییانی سڤیلی له مانگی ئایاری 2017 راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)یه‌وه تۆمار كراون، به تێكڕایی له مانگی ئایاردا به‌هۆی كاره تیرۆریستییه‌كان و توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌كدارییه‌وه 354 كه‌سی سڤیلی عیراقی كوژراون و 470 ی تریش برینداربوون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی (كه پۆلیس ناگرێته‌وه) 354 كه‌سه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (جگه له پۆلیس) 446 كه‌سن.
له‌و ژماره‌یه‌ش 160 كه‌سی سڤیلیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كوژراون و 52 كه‌سیش بریندارن . به‌ڵام له پارێزگای به‌غدا كوژراوه سڤیله‌كان 86 كه‌سن و 226 كه‌سیش بریندار بوون و له پارێزگای به‌سره‌ش 13 كوژراو و 41 بریندار هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه یونامی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه ، پارێزگای ئه‌نباریش 136 قوربانی داوه (47 كوژراو، 89 بریندار). ئاماره‌كانیش تا رۆژی 31ی ئایاری تازهكراونهتهوه.
لای خۆشیه‌وه ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق یان كوبیش كاره تیرۆریستییه‌كانی ئیدانه كردووه كه هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی به ئامانج ده‌گرن چ پێش ره‌مه‌زان و چی له رۆژه سه‌ره‌تاییه‌كانی ره‌مه‌زاندا.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی "هه‌رچه‌نده داعش له مووسڵ له سه‌ره مه‌رگدایه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستی چه‌په‌ڵی بۆ چه‌ند شوێنێكی تر درێژ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فشاری سه‌ربازی له‌سه‌ر خۆی سووك بكات و به مه‌به‌ستیش ده‌یه‌وێت ئه‌وپه‌ڕی ژماره‌ی قوربانی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخاته‌وه. داعش دوكانێكی سارده‌مه‌نی له به‌غداد كرده ئامانج له بازاڕێك كه خه‌ڵك دوای به‌ربانگ كۆببونه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه تیرۆریستان شه‌قامێكی نزیك نوسینگه‌ی خانه‌نشینیشیان له به‌غداد كرده ئامانج".
یان كوبیش هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به قوربانییانی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی چه‌ندان ته‌قینه‌وه به‌ڵام ئه‌و دڵنیاشه كه كوشتاره‌كانی داعش هه‌گیز ناتوانن له هه‌وڵی عیراقییه‌كان بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی "خه‌ڵكی عیراق مكوڕن له‌سه‌ر رزگاركردنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان و ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ش سه‌ره‌ڕای قێزه‌ونیان ته‌نها ده‌بنه مایه‌ی پته‌وكردنی ئه‌م بڕیاره".