گریزمان له باره‌ی جێهێشتنی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بڕیاری كۆتایی دا
ئانتوان گریزمان، هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی داوه و مانه‌وه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیێگۆ سیمیۆنی درێژ كردۆته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و بریتانیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئانتوان گریزمان به فه‌رمی مانه‌وه‌ی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌ڵبژاردووه.
پێگه‌ی تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گریزمان بڕیاریداوه له بارودۆخێكی وه‌ك ئێستا ریزه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێنه‌هێڵێت، به‌وپێیه‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه له لایه‌ن دادگای كاسه‌وه سڕ كراوه و ناتوانێت له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ هیچ یاریزانێكی نوێ بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه، چونكه به رۆیشتنی گریزمانیش درز و بۆشاییه‌كی گه‌وره له پێكهاته‌كه دروست ده‌بێت و زه‌حمه‌ته به سیمیۆنی پڕ بكرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گریزمان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ سیمیۆنی.
ئانتوان گریزمان ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 26 گۆڵی له 53 یاری تۆمار كرد و 12 ئه‌سیستیشی هه‌بوو، مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد زۆرترین خواستی بۆ كڕینی گریزمان هه‌بوو.