به ڤیدیۆ... ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید بڕیاری رۆیشتنی دا
سه‌رۆكی ریال مه‌درید جه‌خت له ماڵئاوایی كردنی ئه‌و یاریزانه ده‌كاته‌وه
دوای یانه‌ی ریال مه‌درید به بردنه‌وه‌ی دوو ناسناوی گه‌وره كۆتایی به وه‌رزی ئه‌مساڵ هێنا، راسته‌وخۆ ده‌نگۆی رۆیشتنی ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 ئایاری 2017، پێگه‌ی ئیندیپێندێنتی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه مانچێسته‌ر یونایتد به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید رێككه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لێدوانێكی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی بڵاو كردۆته‌وه كه تێدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه داهاتووی رۆدریگێز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید روون نییه و به ناراسته‌وخۆش باسی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه.
ئه‌وه‌ی زیاتر رۆیشتنی خامیس رۆدریگێز دووپات ده‌كاته‌وه، بانگهێشتنه‌كردنی ئه‌و یاریزانه بوو بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس، ته‌نانه‌ت ناوی له ریزی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانیش نه‌بوو.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا، له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی ریال مه‌درید، خامیس رۆدریگێز هه‌ست به جۆرێك نامۆبوون ده‌كات، به‌ڵام زێدان بانگی ده‌كات و باوه‌شی لێده‌دات.