بن عه‌لى يه‌ڵدرم: ئه‌مريكا پێى وتين له شه‌ڕى ره‌ققه پشت به هه‌سه‌ده ده‌به‌ستێت
توركيا دژى ئه‌و رێگه‌يه كه ئه‌مريكا گرتوويه‌تييه به‌ر بۆ رزگاركردنى ره‌ققه و لايه‌نگرى رزگاركردنى ره‌ققه ناكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئه‌نقه‌ره‌ى له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
يه‌ڵدرم راشيگه‌ياند، توركيا دژى ئه‌و رێگه‌يه كه ئه‌مريكا گرتوويه‌تييه به‌ر بۆ رزگاركردنى ره‌ققه و لايه‌نگرى رزگاركردنى ره‌ققه ناكات.
يه‌ڵدرم دانى به‌وه‌شدا نا، ئه‌مريكا به توركياى وتووه، له پرۆسه‌ى رزگاركردنى ره‌ققه‌دا ئه‌مريكا به پله‌ى يه‌كه‌م پشت به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌به‌ستێت كه توركيا دژى به‌شداريكردنى ئه‌و هێزانه بوو له شه‌ڕه‌كه‌دا.
يه‌ڵدرم هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ستراتيژمان ناگۆڕين و سڵ له‌وه ناكه‌ينه‌وه بۆردومانى تيرۆريستيان بكه‌ين جا له ناوه‌وه يان له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى توركيا بن، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ بۆردومانكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه دژى داعش ده‌جه‌نگن و توركيا وه‌ك نه‌يارى سه‌ره‌كى خۆى و گرووپى تيرۆريستى هه‌ژماريان ده‌كات.