حه‌شدى شه‌عبى: به‌عاج به‌ ته‌واوى كۆنترۆڵكرا

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017, توانيان كۆنترۆڵى شارۆچكه‌ى به‌عاجى هاوسنوورى سووريا بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017, توانيان كۆنترۆڵى شارۆچكه‌ى به‌عاجى هاوسنوورى سووريا بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ عێراقى و ئه‌مريكاييه‌كان ده‌ڵێن، پێشڕه‌وييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بازنه‌ى گه‌مارۆى چه‌كدارانى داعشى به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس، فه‌رمانده‌ له‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هيزه‌كانيان ئه‌مڕۆ توانيان به‌ ته‌واوى كۆنترۆڵى قه‌زاى به‌عاج له‌ سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا بكه‌ن.

حه‌شدى شه‌عبى له‌ 12ى ئايار/ مايۆى رابردوودا ئۆپراسيۆنێكيان به‌ ئاراسته‌ى رزگاركردنى ناوچه‌كانى قه‌يره‌وان و به‌عاجى خۆرئاواى مووسڵ و هاوسنوورى سووريا ئه‌نجامدابوو.

ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵ له‌ 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 ده‌ستى پێكرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.