ماسييه‌كى بێ رووخسار دواى سه‌د ساڵ ونبوونى دۆزرايه‌وه
ئه‌و ماسييه له گه‌شتێكى دۆزينه‌وه‌يى له قوڵايى زه‌ريادا له خۆرهه‌ڵاتى ئوستراليا دۆزرايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ماسييه‌كى ناوازه‌ى بێ رووخسار دۆزرايه‌وه، كه ماوه‌ى سه‌د ساڵه زاناكان به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێن و شوێنه‌واريان نه‌ده‌دۆزييه‌وه.
ئه‌و ماسييه له گه‌شتێكى دۆزينه‌وه‌يى له قوڵايى زه‌ريادا له خۆرهه‌ڵاتى ئوستراليا دۆزرايه‌وه.
ماسييه ناوازه‌كه له قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر له ژێر ئاودا بووه و زاناكان توانيويانه به‌دى بكه‌ن و بيدۆزنه‌وه.
تيم ئوهارا گه‌وره زاناى ئه‌و گه‌شته دۆزه‌ره‌وه‌يه رايگه‌ياند، له گه‌شته‌كه‌دا 27 زانا به‌شدارييان كردووه و له رێى په‌نجه‌ره و كامێراى تايبه‌ت به وێنه‌گرتنى ژێرده‌ريا و ئامێره‌كانى شه‌پۆلى ده‌نگى توانيويانه زۆر جۆرى ماسى و زينده‌وه‌رى ئاوى ده‌گمه‌ن و ناوازه به‌دى بكه‌ن.
ئه‌و ماسييه بێ رووخساره‌ى ئه‌مجاره دۆزراوه‌ته‌وه، دوايين جار له ساڵى 1873 له ناوچه‌ى بابواى گينيا بينراوه.
ئوهارا گوتى: ئه‌و ماسييه چاو و لوتى نييه و ده‌مى ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
گوتيشى: ژيان له قوڵايى زه‌ريادا و فشارى زۆر له‌سه‌ريان واده‌كات هه‌ندێك زينده‌وه‌ره‌كان چاويان نه‌بێت و له رێى ده‌ردانى رووناكييه‌كى تايبه‌تى بايلۆجييه‌وه رێگه‌ى خۆيان رۆشن بكه‌نه‌وه.

